ڕۆدریگێز: پێم وانیە بگەڕێمەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

ڕۆدریگێز: پێم وانیە بگەڕێمەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید

حوزه‌یران 13, 2021 0 By wkadmin

جەیمس ڕۆدریگێزی یاریزانی یانەی ئیڤەرتۆن لە دوای دەست لەکار کێشانەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشوی یانەکە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ڕیال مەدرید ڕەت دەکاتەوە.

یاریزانە کۆڵۆمبییە 29 ساڵەکە,  لە ساڵی 2020 دا بە خۆڕایی یانەی ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت

بۆ ئەوەی بچێتە یانەی ئیڤەرتۆنەوە.

ڕۆدریگێز لە ڕێگەی ئەکاونتی ئینستگرامەکەی خۆی

کاتێک پرسیاری گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید لێکرا گوتی: نازانم، پێموانییە کێشە بێت ئەگەر وەرزێکی تر لەگەڵ ئیڤەرتۆن بەردەوام بم

ئاماژەی بەوەشدا: پێموانییە ئەنچیلۆتی قسەم لەگەڵ بکات  بۆ گەڕانەوە، ئەزمونی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

ڕۆدریگێز لەژێر ڕاهێنەرایەتی ئەنچیلۆتی لەیانەی ڕیاڵ مەدرید و ئیڤەرتۆن

له 125 یاریدا 37 گۆڵی تۆمار کردووە و نۆ نازناو بۆ ڕیاڵ مەدرید بردۆتەوە.

بۆندەکەی لەگەڵ ئیڤەرتۆن تا ساڵی 2022 درێژ کردووەتەوە.

هەروەها هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا ڕایگەیاند، ڕۆدریگێز بەهۆی پێکانەوە بەژداری لە کۆپا ئەمریکا ناکات.