داهاتووی کریستیان ئیرکسن پاش تێکچوونی باری تەندروستی ئەو یاریزانە
حوزهیران 13, 2021پزیشکێکی ئینگلیزی سەختی گەڕانەوەی کریستیان ئێریکسن ئەستێرەی دانمارکی بۆ تۆپی پێ لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کردووە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە هۆش خۆی چوو.
ئەمەش لەبەیاننامەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەلایەن دکتۆری بەناوبانگ سکۆت مۆرای ئاماژەی داوە بە کە یاساکانی ئیتالیا لەم بواری تەندروستیدا توندن.
مورای گوتیشی: ڕەنگە ئەمە کۆتایی پیشەکەی بێت لە ئیتالیا، هەر یاریزانێک کە باری نائاسایی لە دڵی سەلمێنرا، ڕایدەگرن لە وەرزشکردن ، ئەوە یاسایە.
هەروەها ئاماژەی بەوەژدا کە زیاتر لە 20 ساڵە ئەو یاسایە پەیڕەو دەکەن، و توانیوویانە ڕێژەی مردن لە 3٪ بۆ کەمتر لە 1٪ کەم بکەنەوە.
ئێریکسن دەبێت هەموو پشکنینە پێویستەکانی ئەنجام بدات، ئەوان لە ئیتالیا باشترینن لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی دڵ بۆ ئەو کەسانەی کە یاری وەرزش دەکەن.
ئەوەی لەگەڵ ئێریکسن ڕوویدا دەبێتە هۆی بڵاو کردنەوەی هۆشیارییەکی زۆر لەو ڕووەوە
و بە گشتی دەبێت هەموو کەس فێربێت لەو بارودۆخەدا چۆن فریاگوزاری خێرا بکات.