بەرشەلۆنە تەواو نزیکە لە ئیمزاکردنی دیپای هۆڵەندی

بەرشەلۆنە تەواو نزیکە لە ئیمزاکردنی دیپای هۆڵەندی

حوزه‌یران 13, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە ممفیس دێپای دواین ئۆفەری بەرشەلۆنەی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی بچێتە ڕیزەکانیان.

ئەمەش بەپێی ڕۆژنامەی ” سپۆرت ” کە دووپاتی کردووەتەوە ئەو یاریزانە

لەسەر هەموو وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێککەوتنی تەواوی هەیە.

ئاماژەشی بەوە داوە کە ئیمزاکردنی گرێبەست تاکە شتێکە کە مابێت، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی ئەو یاریزانە لەکەمپی یۆرۆی 2020 ی هۆڵەندا هەلی ئەوە نەبووە .

ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا

 ئاماژەیان بە وردەکاری نوێ دەربارە ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنەوە بۆ ئەستێرەی خولی فەرەنسیی ممفیس دیپای کردووە.

ئەمەش بەپێی ڕادیۆی کەتەلۆنیا هاتووە کە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە

 کە یانەکە متمانەی بەوە هەیە کە دەتوانن ئەو یاریزانە لەخۆ بگرن

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە کە لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەکە ئۆفەرەکەی بە ئەستێرەی هۆڵەندی گەیاندووە،

پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە گرێبەستەکە دوابخرێت، چونکە ئەو یاریزانە ئامادەکاری دەکات بۆ یەکەم یاری بەرامبەر ئۆکرانیا لە یۆرۆی 2020.

ئیدارەی بەرشەلۆنە ئامانجی ئەوەیە ئەو بۆندە ئەنجام بدات لە پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی یانەکە، کە بڕیارە لە 20ی مانگی شەش ئەنجام بدرێت

دێپای یەکێکە لە یەکەمین داواکاریەکانی کۆمان کە لەهاوینی پارەوە داوای کردووە بخرێتە ناو پێکهاتەکەیەوە، بەڵام داواکاریەکەی جێبەجێ نەکراوە تا ئێستا .