کۆسپەکانی بەردەم ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە یوڤانتۆس

کۆسپەکانی بەردەم ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە یوڤانتۆس

حوزه‌یران 11, 2021 0 By wkadmin

سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەڵێن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت، بەڵام ڕێگریی لەوە هەیە.

ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەیۆڤانتۆس پەیوەندی بەو هەوڵانەوە هەیە کە یانەکان دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە خۆ بگرن لەوانەش مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان.

دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید زیاد لە جارێک تەئکیدی کردەوە کە ئەوان خواستیان لەگەڕاندنەوەی دۆن نییە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ” ئاس “ی ئیسپانی، خواستی ڕۆناڵدۆ بۆ جێهێشتنی یانەی یۆڤانتۆس دوای گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەکە زیادی کردووە.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی پەیوەندی نێوان دووانەکە ساردی پێوە دیارە.

بەرامبەر ئەم ڕاپۆرتانە ڕاپۆرتێکی یانەی سکای سپۆرتی ئیتالیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ،

کە ئەو مووچە بەرزەی ڕۆناڵدۆ دەبێتە کۆسپ لەبەردەم گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەک.

 کە لە ئێستادا هیچ یانەیەک ئامادە نییە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە بدات بەو ئەستێرە پورتوگالیەی کە لە یۆڤانتۆس وەریدەگرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا: ڕۆناڵدۆ ساڵێک پێش کۆتایی گرێبەستەکەی دەبێت موچەکەی کەمبکاتەوە

 ئەگەر بیەوێت هاوینی ئەمساڵ یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت.

وەک لە ڕاپۆرتی سکای سپۆرت ئیتالیا هاتووە: مێندێز چاوی بە بەرپرسانی یۆڤانتۆس نەکەوت، واتە دانوستانەکان لەسەر ئایندەی رۆناڵدۆ دواخرا.

ڕاپۆرتەکانی ئیتالیا پێشنیاریان کرد کە سێ کاندید بۆ شوێنگرتنەوە ڕۆناڵدۆ هەیە ئەگەر بڕیاری دا دوای کۆتایی جامی ئەوروپا یۆڤانتۆس جێبهێڵێت.

بە وتەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی، فێدریکۆ کیمینی بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی یۆڤانتۆس بەدوای یاریزانێک دەگەڕێت کە بتوانێت جێی ڕۆناڵدۆ بگرێتەوە.

ئەو یاریزانانەی بۆ شوێنگرەوەی ڕۆناڵدۆ پاڵێوراون بریتین لە ماوریسیۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی هێرشبەری پاریس سان جێرمان، هێرشبەری مانچستەر سیتی گابریل عیسا و دوسان فلاهۆڤیچ یاریزانی سربیا.