دادگای باڵای بەرازیل بڕیاریدا بە ئەنجامدانی یارییەکانی کوپا ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەیدا

دادگای باڵای بەرازیل بڕیاریدا بە ئەنجامدانی یارییەکانی کوپا ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەیدا

حوزه‌یران 11, 2021 0 By wkadmin

لە دوای کۆبوونەوەی گشتی دادگای بالای بەرازیل، دادگاکە بڕیاریدا بە ئەنجامدانی یارییەکانی جامی کوپا ئەمریکای ئەمساڵ لە خاکی وڵاتاکەیەدا.

دادگا ڕەتیکردەوە کوپا ئەمریکا دوابخرێت

و لە کۆی یانزە ئەندامیاندا شەش ئەندام دەنگی داوە بە بەڕێوەجوونی جامەکە لە ولاتەکەیاندا.

بە پێی بڕیاری دادگا، سەرجەم یارییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن

 و لە یاری دەستپێکدا یەک شەممە کاتژمێر 12 ی شەو

هەڵبژارەی بەرازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا دەبێتەوە.

یارییەکانی کوپا ئەمریکا بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت

و لە ماوەی رابردووشدا یاریزانانی بەرازیل داوایان کرد جامەکە لە ولاتەکەیان بەڕێوەنەچێت

 بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی وڵاتەکەیان کە ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.