ئۆفەرێکی سەرنج ڕاکێش لە سێڤیلیاوە بۆ گواستنەوەی ڕامۆس
حوزهیران 11, 2021سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ئیسپانی ئۆفەرێکی سەرنج ڕاکێشی لە یانەی سیڤیلیای پێشوویەوە پێگەیشتووە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیە دوای ماوەیەکی درێژ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەکان، ئۆفەرەکەی سیڤیلیا بۆ ڕامۆس بۆماوەی 5 ساڵ دەبێت، کە بۆندێکی درێژە بە بەراورد بە تەمەنی ئەو یاریزانە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت، مووچە چاوەڕوانکراوەکەی ڕامۆس لەگەڵ یانەی سڤیلیا لە هەر وەرزێکدا 7 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
هەر بەوەشەوە نەوەستا، بەڵکو یانەکە بڕیاری ئەوەشی دا کە دوای وازهێنانی لەتۆپی پێ گرەنتی بدات بەو یاریزانە بۆ ئەوەی پۆستێکی کارگێڕی پێبدەن و لەگەڵیان بمێنێتەوە.
ڕامۆس سەرەتای یاریکردنی لە ساڵی 1996 لە لاوانی سیڤیلیەوە دەستیپێکرد
و دواتر لە 2004 چووە ڕیزی تیپی یەکەمی یانەکە
و لە 2005 ڕیزەکانی یانە ئەندەنوسیەکەى بەرەو ڕیاڵ مەدرید بەجێهێشت.