یۆرێنتی هاوشێوەی بۆسکێتس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
حوزهیران 9, 2021فیدراسیۆنی ناوخۆیی ئیسپانیا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند دیگۆ یۆرێنتی،
بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە دووەم یاریزان کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە،
دوو ڕۆژ دوای ئەوەی کاپتن سێرجیۆ بۆسکێتس توش بوو.
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا گوتی : بەداخەوەین کە ڕایدەگەیەنین پشکینینی بەرگریکار دیگۆ یۆرێنتی ئەرێنی بووە
لەدوای ئەو پشکنینانەی کە لە بەرەبەیانی سێشەممە لە شاری لاس ڕۆزاس ئەنجام درا.
هەروەک یاریزانی ناوەڕاست و کاپتن هەڵبژاردەکە سێرجیۆ بۆسکێتس دوور دەکەوێتەوە .
فیدراسیۆنەکە ئەوەشی تەئکید کردەوە کە یۆرێنتی لە ئێوارەی ئەمڕۆدا لەلایەن تیمی نیشتمانی بەئۆتۆمبێلێک لە ژێر پرۆتۆکۆلی پزیشکی تیمەکە بەجێدێڵن.