یاریزانانی بەڕازیل نا ڕازاین لە ئەنجامدانی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان

یاریزانانی بەڕازیل نا ڕازاین لە ئەنجامدانی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەیان

حوزه‌یران 9, 2021 0 By wkadmin

یاریزانانی بەرازیل بەیاننامەیەکی ڕەسمیان بڵاوکردەوە و دەربارەی بەشداری کردنیان لە کوپا ئەمریکای ئەم هاوینە .

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکای باشووردا.

یاریزانانی سیلساو تووڕەیی خۆیان لە ئەرکی ڕێکخستنی کۆپا ئەمریکا بۆ وڵاتەکەیان دەربڕی.

دوای کشانەوەی ئەرجەنتین و ئەگەری میوانداریکردنی کۆڵۆمبیا بۆ پێشبڕکێکە، لەگەڵ زانینی ئەوەی کە سیلساو یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری کۆرۆنای لەسەر هەیە.

یاریزانانی بەرازیل لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا گوتیان: ئێمە دژی کۆپا ئەمریکاین لەبەرازیل، بەڵام هەرگیز ناڵێین نا بۆ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل. 

بە هۆکاری جۆراوجۆر و مرۆڤدۆستانە و پیشەیی، ناڕازین لە شێوەی بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لە بەڕازیل.

ئاماژەیان بەوەشدا: لەبیرمانە ئێمە گروپێکی یەکگرتوین هەرچەندە بیر و ڕای جیاوازمان هەیە ،ئەم پاڵەوانێتیە چ لە چیلی و چ لە بەرازیل هەرگیز تیمی بەڕازیل ڕەت ناکەینەوە 

پابەندین بە درێسی زەردی مێژووییەوە، کاتێک منداڵێکی بەرازیلی لەدایک دەبێت، وەک هەوادارێک لەدایک دەبێت، گرنگە جەخت لەسەر ئەوە بکەین کە هەرگیز نەماندەویست ئەوە بکەین بەسیاسی.

ئێمە لەگەڵ زیاتر لە 200 ملیۆن هەوادار، بۆ دەربڕینی ڕای خۆمان ئەم نامەیەمان نووسیوە، وە پێزانینمان هەیە بۆ گرنگی پۆستەکەمان.