فەرەنسا لە بولگاریای بردەوە بەڵام بێنزیما تووشی پێکانبوو

فەرەنسا لە بولگاریای بردەوە بەڵام بێنزیما تووشی پێکانبوو

حوزه‌یران 9, 2021 0 By wkadmin

لە درێژەی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکاندا، هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر بولگاریا یاریکرد.

لەخولەکی 29 ئەنتوان گریزمان گۆڵێکی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد،

 بەڵام لە خولەکی 41 کەریم بێنزیمای هێرشبەری یانەکە بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

دیدیە دیشامبی ڕاهێنەری هەڵبژاردەى فەڕەنسا  لەلای خۆیەوە دووپاتیکردەوە

 پێکانەکەى بێنزیما مەترسیدار نیە و خاوەنی باشترین یەکەى پزیشکین وچارەسەری گونجاوی بۆ دەکرێت.

لەخولەکی 83 و 90 ئۆلیڤەر جیرۆ دوو گۆڵیتری بۆ هەڵبژاردەکەی کرد

و یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی فەرەنسا کۆتاییهات.

وە لە 15 ی ئەم مانگە فەرەنسا لە یارییەکانی جامی یۆرۆدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریدەکات.