مەرجی مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمەن

مەرجی مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمەن

حوزه‌یران 8, 2021 0 By wkadmin

ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بە مەرجی  ئەستێرەی لاو کیلیان مباپێ کرد بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمەن نوێ بکاتەوە.

سەرۆکی پاریس سان جێرمەن بۆ ڕۆژنامەی L’Equipe ی فەرەنسی، دووپاتی کردەوە کە ئەوان هەرگیز نایفرۆشن و ئازاد نییە لەجێهێشتنی یانەکە.

ئەو زانیاریانەی لەڕۆژنامەی « لێ پاریسیان »ەوە بەدەستگەیشتووە، تەئکید لەوە دەکات کە هێشتا بڕیاری لەسەر داهاتووی هێرشبەرەکە نەدراوە و چاوەڕێی کۆتایی جامی ئەوروپا دەبێت بۆ ئەوەی دانیشێت بۆ دانوستان لەگەڵ یانەکەی.

خەلیفی لە قسەکردندا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لیکیب” بەڵێنی داوە کە لەم ساڵانەی دواییدا یەکێک لە بازاڕە چالاکەکان دروست بکەن

 و یەکەم مامەڵەش کە کردویانە، جۆرجینیۆ ویناڵدۆم هۆڵەندی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتە فەرەنسییەکان، تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەستێرەی پاریس سان جێرمەن لەسەر مەرجێک دروست دەبێت ئەویش دروستکردنی تیپێکی ڕکابەرە بەو هیوایەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهینێ.

ڕاپۆڕتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە مباپێ پەلەی نییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەردەوام دەبێت لە چاوەڕوانی بەڕێوبەرانی پاریس سان جێرمەن بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەیەکی کورت خایەنی سەرکەوتوو.

بازاڕی داهاتوو یەکێک دەبێت لەبازاڕە گرنگەکانی گواستنەوە لەمێژووی پاریس سان جێرمەن.

مۆندیالی 2022 لەقەتەر بەڕێوەدەچێت و یانەکەی دەیهەوێت بەهەر نرخێک بێت مباپێ و نەیمار بمێننەوە، و یەکێک لە بەهێزترین یانەکانی جیهان دروست بکات.

ڕیال مەدرید لە ئێستایا بە هیوایەیە که مباپێ به بێ نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمەن بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەبێ بەرامبەر گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدات.