بەرشلۆنه چاوی لە گواستنەوەی هالاند و فرۆشتنی دێم بێلێ یە
حوزهیران 8, 2021ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا سوربونی یانەی بەرشەلۆنەیان لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئێرلینگ هالاند ، گۆڵکاری سەرەکی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند ئاشکرا کرد.
ئەمەش وەک ڕۆژنامەی سپۆرت هاتووە کە پشتڕاستی کردووەتەوە هالاند یان لاوتارۆ مارتینێز گرنگترین ئامانجەکانی یانەکەن لە بازاڕی گواستنەوەدا.
بەپێی ڕۆژنامەکە یانەکە دەیهەوێت مامەڵەیەکی دارایی گەورە بکات، لە فڕۆشتنی کۆمەڵێک یاریزانەوە، لەوانەش یاریزانی یانەکە عوسمان دیمبێڵیە.
لەم چەند مانگەی دواییدا یانەکە لە هەموو ئاستەکاندا تووشی قەیرانی ئابووری بوون ،
و لە توانایاندا نەبوو موچەی یاریزانەکان بدەن و گرێبەستی یاریزانەکان نوێ بکەنەوە
دیمبێڵی ئەستێرەی فەرەنسیی بیرۆکەی ڕۆیشتنی لە بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا ڕەتدەکاتەوە.
ئیدارەی بەرشەلۆنەش گومان لەوە دەکات کە ساڵی داهاتوو بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت.
دیمبێڵی لەکۆتایی وەرزی 2021 – 2022 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یانەکەش نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.
ئەمە سەرەڕای ئەو هەوڵانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دراوە.
بەرشەلۆنە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بە بێ بەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ سیرجیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری بەتوانای یانەی مانچستەر سیتی کرد.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت یانەکە لەگەڵ ممفیس دێپای ئەستێرە لیۆن ئیمزا بکەن کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستی لەگەڵ یانە فەرەنسیەکەدا بەسەردەچێت.