ئەڵمانیا لە لاتیڤای بردەوە

ئەڵمانیا لە لاتیڤای بردەوە

حوزه‌یران 8, 2021 0 By wkadmin

لە یارییەکی دۆستانەدا ئەڵمانیا بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لاتڤیای بردەوە.

لە ئامادەکارییەکانی بۆ جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریەکەی دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی لاتڤیا یاریکرد.

ئەڵمانیا بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە، گۆسینێس و گوندۆگان و مۆلەر و

( ئۆزۆلس بە هەڵە لە خۆیان) و گنابری و ڤێرنەر و سانێ گۆڵەکانی ئەڵمانیایان تۆمار کرد

، ساڤیلیچ تاکە گۆڵەکەی لاتڤیای کرد.

ئەڵمانیا لە 15 ی ئەم مانگە لە یارییەکی بەهێزی جامی یۆرۆدا ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.