ڕامۆس ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

ڕامۆس ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

حوزه‌یران 7, 2021 0 By wkadmin

ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕیاڵ مەدرید پاشگەزبویەوە لە پێشکەشکردنی ئۆفەری درێژکردنەوەی گرێبەستی کاپتنەکەیان سێرجیۆ ڕامۆس.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بە خۆڕایی یانەکە جێدێڵیت.

ئەم دوو لایەنە چەند مانگێک لەمەوبەر چوونە ناو دانوستانێکی ئاڵۆزەوە بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک.

ڕۆژنامەی ئەی بی سی و چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی ڕایانگەیاند

کە ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کشاندنەوەی ئۆفەرەکەی داوە


بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئیسپانیەکە دوای ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوانیان نەکرا.

ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردەوە کە لە ئێستادا یانەکە ئامادەکاری دەکات ،

بۆ ماڵئاوایی کردن لە ڕامۆس بە جۆرێک شایستەی مێژووەکەی بێت لەگەڵ یانەکە، و مەراسیمی ماڵئاوایی گەورەی بۆ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان هۆکاری ڕۆیشتنی کاپتنەکە داوا مادییەکانی ئەون.

بەڵام یانەکە داواکریەکەی بە بەرز دادەنێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری ئێستایان.

ڕامۆس داوایکردووە گرێبەستێکی دوو وەرزی و مووچەکەی زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ بێت لە وەرزێکدا.

ئەمە لە کاتێکدا کە ڕیاڵ مەدرید پارەی کەمتر و گرێبەستێکی یەک وەرزی پێشکەش دەکات.

لە ئێستایا بەپێی ڕاگەیاندنەکانی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ،

هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی لە ملمانێدان بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە.