خلێفى: هەرگیز دەستبەردارى مباپێ نابین

خلێفى: هەرگیز دەستبەردارى مباپێ نابین

حوزه‌یران 7, 2021 0 By wkadmin

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى ناسر خلێفى سەرۆکى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى،

 لە بارەى چارەنوسى کیلیان مباپێى هێرشبەرى لاوى یانەکەیەوە ڕایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

خلێفی: دەمەوێت ڕاشکاوبم، مباپى لە پاریسدا بەردەوام دەبێت و هەرگیز دەستبەردارى نابین و ئەویش بەخۆڕایى ناڕوات.

باس لە دانوستاندنەکانى نێوانمان ناکەم، بۆ ڕاگەیاندنەکان،

تەنیا ئەوە نەبێت بەرەوپێشچوونى باشى بەخۆیەوە بینیوە.

لە بارەى ئەگەرى ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسى ،

کاپتنى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى، خلێفى ئاماژەى بەوەکرد قسە لەسەر دانوستاندنەکانیان ناکات.

بەڵام ئاشکرایکرد، کە بە سەرۆکى بەرشەلۆنەى وتووە گرێبەستەکەى میسى لە تەواوبووندایە

 و هەموو یانەیەک مافى ئەوەى هەیە دانوستاندنى ڕاستەوخۆى لەگەڵدا بکات.

خلێفى دەشڵێت “هەموو یاریزانە گەورەکان حەزدەکەن پەیوەندى بە پاریسەوە بکەن،

 ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە میسى دێتە یانەکەمان، بەدڵنیاییەوە ناتوانین گرێبەست لەگەڵ هەموو یاریزانەکاندا بکەین.

میسی یەکێکە لە یاریزانە نایابەکان.