میسی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ لاپۆرتا دەنێرێت
حوزهیران 6, 2021بەرنامەى کواترۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، لە دوو هەفتەى داهاتوودا لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستە نوێکە پێشکەش بە میسی دەکات تا لە یانەى بەرشەلۆنە بۆ دوو وەرزی تر بەردەوام بێت.
کواترۆ ئاشکراشی کرد، وەڵامی میسی بۆ گرێبەستە نوێکەى بەرشەلۆنە ئەرێنی دەبێت، دوای ئەوەى ناوەڕۆکی بەندەکانی نێو گرێبەستەکە دەبینێت,
و لە ئەگەری نەبوونی هیچ تێبینیەک، هەر لە پاڵەوانێتی کوپا ئەمەریکاوە بە بەڵێ وەڵامی لاپۆرتا ئەداتەوە.
گرێبەستە نوێکەى بەرشەلۆنە بۆ میسی جیاواز دەبێت و پێشبینی دەکرێت ماوەکەى 10 وەرز بێت ،
و دوو وەرز وەک یاریزان لە کامپ نۆ دەمینێتەوە و دواتر بۆ دوو وەرز دەچێتە یانەى میامی ئەمەریکی و پاشان دەبێتە باڵێوێزی بەرشەلۆنە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.