بەرشەلۆنە واز لە کۆتینۆ دەهێنێت
حوزهیران 6, 2021ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە بەرشەلۆنە بەتەواوی ڕەتیکردووەتەوە کە فلیپ کۆتینۆ لە وەرزی داهاتوودا لە ڕیزەکانی بەردەوام بێت.
ئەمەش بەپێی ڕۆژنامەی ” موندۆ دیپۆرتیڤۆ ” هاتووە، کە یانەکە نایانەوێت یاریزانەکە لە وەرزی نوێدا لەگەڵیان بەردەوام بێت.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مووچە زۆرەکەی و پێکان و دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان
کە نەیان توانی سوودی لێ ببینن لە وەرزی ڕابردوودا.
یانەکە باش دەزانێت بیرۆکەی ڕۆیشتنی کۆتینۆ بەیەکجاری ئاسان نابێت ،بەهۆی زۆری بڕی گرێبەستەکە و قەیرانی دارایی یانەکان.
بۆیە بەرشەلۆنە بەدوای ئەوەدایە کە بەخواستن بیداتە یەکێک لە یانە گەورەکانی پریمەرلیگ.
ئیڤەرتۆن پێشتر بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردبوو بیدات بەخزمەتەکانی ئەو یاریزانە، بەڵام بەرشەلۆنە ئەو بڕە پارەیەی ڕەتکردەوە بۆیە بیرلەوە دەکاتەوە کە بە خواستن بیداتە یانەیەک
بەرشەلۆنە کۆتینۆی لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە و لەو 40 ملیۆنەی کە لەبەردەستدایە تا ئێستا 15 ملیۆن گۆڕاوی داوە.