بۆچوونی بن زیما لەسەر یۆرۆ و ڕۆیشتنی زیدان
حوزهیران 6, 2021کەریم بێنزیما ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید باس لەئەگەری یاریکردن لەگەڵ مباپێ
و کاردانەوەی خۆی بۆ ڕۆیشتنی زێدان و گەڕانەوەی ئەنچیلۆتی دەکات
بێنزیما لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “مارکا” دا و لەو میانەیدا چەند شتێکی باسکرد،
لەوانە وەرزی سەختی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆیشتنی زێدان و هاتنی ئەنچیلۆتی و گروپی یۆرۆی 2012ی فەرەنسا.
کەریم بێنزیما: هەست دەکەم کە من بەختەوەرترین کەسم لەسەر ئەم هەسارەیە، ئەوەی کە بەڕاستی پێی دڵخۆشم خێزانەکەم و تۆپی پێیە،
شانازی دەکەم بە گەرانەوەم بۆ نێو هەڵبژاردەی فەرەنسا و بە پەرۆشەوەم بۆ پاڵەوانێتیەکە.
سەبارە بە هەڵبژاردەکانی گروپەکەیان وتی: ئێمە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە یاری بەرامبەر ئەڵمانیا ناکەین،
لە مۆندیالی 2014وە زۆر شت ڕوویداوە، تەنیا دەمەوێت چێژ وەربگرم و لە یاریەکە سەربکەوین.
هەروەها سەبارەت بە ریاڵ مەدرید گوتی: ئەگەر سەیری وەرزی ڕابردوو بکەین یانەکەمان هەوڵی بەدەست هێنانی لالیگایان داوە
و نزیک بوین لە بەدەستهێنانی خولەکە و توانیمان پلەی دوەم بەدەست بێنین،
گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، بە درێژایی وەرزەکە 60 پێکانمان هەبووە و پێکهاتەکەمان بێ پێکان نەبووە
وتیشی: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی باوەڕی وایە کە ئەو یانەیە پێویستی بە گرێبەست هەیە،
ئەوە دەکات، بەڵام ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە هەر هەل و مەرجێک بێت ئەوەی لە توانامندا بێت بیکەین و شتەکان باشتر بکەین.
هێرشبەرە فەڕەنسیەکە لەسەر بابەتی ڕۆشتنی زێدان لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکرد
بڕیاڕی هاونیشتیمانیەکەى چاوەڕوان نەکراو بوو.
زێدان کەسایەتیەکی سەرکەوتووی هەبوو لە نێۆ یاریگا و لە دەرەوە هەمیشە وەک برا مامەڵەی لەگەڵم کردووە
و بە هاتنی ئەنچیلۆتیش دڵخۆشم و دەمەوێت بە هەمان شێوەى زێدان کار لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە بکەم.
هەروەها سەبارەت بە هاتنی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید گوتی: مباپێ یاریزانێکی لاوی بە توانایە و هەموو یانەیەک خەون دەبینێت بەرەو یانەکەى پەلکێشی بکات.
لە ئێستادا پەیوەستە بە گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس و هەرکاتێک بڕیاڕ بدات بێتە مەدرید پێشوازی لێدەکەین،
ئەوەى لە ئێستادا گرنگە بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆیە بۆ فەڕەنسا نەک هاتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید.