![چێلسی گرێبەستی تیاگۆ سیلڤای نوێکردەوە چێلسی گرێبەستی تیاگۆ سیلڤای نوێکردەوە](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/06/EMj5t82W4AAVs0B-1-680x641.jpg)
چێلسی گرێبەستی تیاگۆ سیلڤای نوێکردەوە
حوزهیران 5, 2021یانەی چێڵسی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە درێژکردنەوەی گرێبەستی تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری نێودەوڵەتی بەرازیل بۆ ماوەی یەک وەرز نوێ کردووەتەوە.
مارینا گرانۆڤسکایا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە لەلێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکە وتی: کاتێک هاوینی ڕابردوو بۆندێکمان لەگەڵی ئیمزا کرد،
زانیمان یاریزانێکی پلە یەکی جیهانیی زیاد دەکەین بۆ یانەکە. تیاگۆ بە درێژایی وەرزەکە لە چێڵسی هەموو هەوڵێکی خۆی داوە و کاریگەری زۆری لەسەر یانەکە دروست کردووە.
وتیشی: کاتێک بۆندەکەی واژوو کرد ووتمان کە هیوامان وایە تیاگۆ نازناوی نوێ زیاد بکات، ئەویش لەڕێگەی سەرکەوتنمان لە چامپیۆنس لیگدا ئەو کارەی ئەنجامدا.
سیلڤای 36 ساڵ وەرزی ڕابردوو لە پاریسەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد و لەم وەرزەشدا بەشداری 31 یاری کردووە و خاوەنی دوو گۆڵە و هاوکاربووە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ چێڵسی.
هەروەها چێڵسی بۆ ماوەی ساڵێکی تر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆلیڤەر جیرۆدی هێرشبەری فەرەنسی ڕاگەیاند.