بەرازیل لە ئیکوادۆری بردەوە و نیماریش گۆڵی تۆمارکرد
حوزهیران 5, 2021لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئمەریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی ئیکوادۆری کرد.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەی بەرازیل کۆتاییهات،
هەردوو گۆلەکەش لە خولەکەکانی 65 و 93 ی تایمی دووەمدا ڕیچارلسۆن و نەیمار دا سیلڤا تۆماریان کرد.
بەرازیل خالەکانی گەیاندە 15 خاڵ لە پێنج یاریدا و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد، ئیکوادۆریش بە نۆ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
بڕیارە لە چوار شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی بەرازیلم
لە یارییەکی تردا ببێە میوانی هەڵبژاردەی پاراگوای و ئیکوادۆریش بەرامبەر پیرۆ یاری بکات.