مباپێ هۆکاری نەرۆشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە 2014 ئاشکرا دەکات
حوزهیران 4, 2021کیلیان مباپێ ئەستێرەی پاریس سانجێرمەن ئاشکرای کردووە بۆچی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە نەکردووە کاتێک یانە ئیسپانیەکە پێشنیاری بۆندێکی بۆ کردووە.
لە گۆڤاری ئێڵ ئۆبسی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە: دایک و باوکم دەیانویست لە فەرەنسا دەست بە کارەکەم بکەم، بۆ ئەوەی لە فەرەنسا فێربم و درێژە بە خوێندنەکەم بدەم، باوکم لە فەرەنسا پێداگیری لەسەر ئەوە کرد.
یاری تۆپی پێ دەکەم، بەڵام خوێندنەکەم تەواو دەکەم هەرچەندە بەنیازبووم لەژێر ڕاهێنەرایەتی زەینەدین زێدان یاری بکەم، بەڵام چوونم بۆ وڵاتێکی تر و کلتورێکی جیاواز زەحمەت بوو.
سەرەتای چوونم بۆ مۆناکۆ قورس بوو، چونکە من گەنج بووم تەمەنم 18 بۆ 19 ساڵ بوو، حەز دەکەم ئەو شتانە بکەم کە بۆ تەمەنم دروستن، بەڵام لە یاریگادا پێویست بوو بە پێگەیشتووی ڕەفتار بکەم.
ئەگەر لوتکەت بوێت، ئەبێت ئامادەبیت بۆیت. شوێنێک نییە بۆ کەسانی نا پێگەیشتوو.
مباپێ ئەستێرەی پێشووی مۆناکۆ یاری بۆ ئە یانەیە کردووە تا لە ساڵی 2018 بە فەرمی چوو بۆ پاریس و بووە دووەم گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دوای ئەوەی کە بە بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی گواسترایەوە.
تا ئێستا مباپێی تەمەن 22 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ
پاریس نوێ نەکردەوە کە لە ساڵی 2022 بەسەر دەچێت
بەپێی راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەداوە ڕەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ یانەی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە