سەرەڕای گۆڵەکەی میسی ئەرجەنتین یەکسان دەبێت و کۆڵۆمبیا پیرۆ تێکدەشکێنێ

سەرەڕای گۆڵەکەی میسی ئەرجەنتین یەکسان دەبێت و کۆڵۆمبیا پیرۆ تێکدەشکێنێ

حوزه‌یران 4, 2021 0 By wkadmin

لە جەولەى حەوتەمی پاڵاوتنەکانی ئەمەریکای لاتین لە گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی میسی بەرامبەر چیلی یاریکردو هەردوولا بە گۆڵێک بەرامبەربوون.

میسی بە لێدانی سزا و لە خولەکی 23 گۆڵی پێشکەوتنی تانگۆی تۆمارکرد، بەڵام  سانچێزلە خولەکی 36 ئەنجامەکەى بۆ چیلی یەکسانکردەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵە وەرزشیەکانی ئەرجەنتین، میسی ئەستیرەى هەڵبژاردەى تانگۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی بە یەکسانبوونیان بەرامبەر چیلی و دڵتەنگ بوو کە نەیان توانی بردنەوە تۆماربکەن و پێشکەشی ماردۆنای کۆچکردووی بکەن.

میسی لە لێدوانەکەیدا ئاشکرایکرد، یارییەکەیان بەرامبەر چیلی جیاواز بوو، هۆکارەکەشی بۆ جێگەى دیاری مارادۆنای کۆچکردوو گەڕاندەوە کە لە سەرجەم یارییەکانی هەڵبژاردەى وڵاتەکەى هاندەرو پشتیوانیان بوو،

لەهەمان کاتیشدا بوونی لە یاریگا هۆکارێک بوو بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز بەرامبەر ڕکابەرەکانیان.

هێرشبەرەکەى ئەرجەنتین و بەرشەلۆنە، هیوای خواست جیهان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕزگاری بێت و هاندەران بە یاریگاکان شاد بببنەوە، تا لە نزیکەوە پاڵپشتیان بکەن و جێگەى دیاری مارادۆنا لە یاریگاکان پڕبکەنەوە.

ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمەریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022، پێنج یاری ئەنجامداوە و خاوەنی 11 خاڵە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەى دووەمی ڕیزبەندیدایە.  

لە یارییەکی تریشدا، کۆڵۆمبیا بە حەوت خاڵ چووە پلەى شەشەمی ڕیزبەندی پاش ئەوەى بە سێ گۆڵی خاوێن لە پیرۆی بردەوە،

 کە هەریەکە لە مینا و ماتیاس ئوریبی و لویس دیاز لە خولەکی 40 و 49 و 55 گۆڵەکانیان تۆمار کرد.

لە بەرامبەریشدا یاری نێوان پاراگوایی و ئۆرۆگوایی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.