ئەگوێرۆ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەگوێرۆ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

حوزه‌یران 3, 2021 0 By wkadmin

بەم دواییانە سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئەستێرەی ئەرجەنتینی چووە پاڵ بەرشەلۆنە، و چەند ڕۆژێک دوای واژۆکردن بۆ بەرشەلۆنە، ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کرد کە هێرشبەری پێشووی مانچستەر سیتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئەرێنی بووە، لە تاقیکردنەوەیەکی خێرادا کە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە ئیزا لە قەراغی بۆینس ئایرس ئەنجامی داوە،

 لە کاتی گەیشتنی دا لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ئەوروپاوە

لە ئێستایا ماڵەکەی لە نزیک مانچستەر کەرەنتین کردووە لەگەڵ سۆفیا کالزێتی کچە هاوڕێکەی پاش ئەوەی بە ئەرێنی ئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتۆتەوە

بەپێی راپۆرتەکان ئەستێرەی ئەرجەنتینی تەمەن 33 ساڵ چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دووەمی PCR بووە، بەڵام بە وتەی باوکی ئەگوێرۆ، لیۆنێل دیل کاستیلۆ، ئەنجامی تاقیکردنەوەی دووەمی PCR نەرێنی بووە،

دێل کاستیلۆ بە ڕادیۆی لا ڕیدی وت:”یەکەم تاقیکردنەوە ئەرێنی بوو، کاتێک دووبارە پشکنینیان بۆ کرد، ئەنجامەکەی نەرێنی دەرچوو.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاوێنەی بەڕیتانی، ئەو ترس و تۆقینە هاوکات بوو لەگەڵ 33هەمین ئاهەنگی لەدایکبوونی ئەگوێرۆ ،

کە رۆژی سێشەممەی رابردوو بوو.

ڕەنگە ئەمە سەرەتایەکی باش نەبێت بۆ ئەگوێرۆ لەبەرشەلۆنە، بەڵام دواجار هەلی پەیوەندی کردن لەگەڵ لیۆنێل میسی لەسەر ئاستی یانەکەی و هەروەها بۆ وڵاتەکەی ڕەخساوە،

ئەگوێرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:”هەموو ڕۆژێک لەگەڵ لیۆ قسە دەکەم و پەیامێکی پیرۆزباییم بۆ دەنێرێت”.

لیۆ چی بەسەر دێت دەبێتە بڕیاری یانەکە، بەڵام ئەوە جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە شان بەشانی لیۆ یاری بکەم.

ئەگەر بەردەوام بێت، کە پێموایە ئەنجامی دەدات، هەوڵدەدەم هەموو شتێک وەک هەمیشە پێشکەش بکەم.