فەڕەنسا لە وێڵزی بردەوە و بن زیما لێدانێکی سزای لەدەستدا

فەڕەنسا لە وێڵزی بردەوە و بن زیما لێدانێکی سزای لەدەستدا

حوزه‌یران 3, 2021 0 By wkadmin

لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکاندا وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی یۆرۆ ، ‏هەڵبژاردەى فەڕەنسا لە یاریگای ڕیڤێرای شاری نیس میوانداری هەڵبژاردەى ‏وێڵزی کرد

و یارییەکەى بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.‏

بن زیما لە خولەکی 26 لێدانیکی سزای لە دەستدا، بەڵام هاوڕێکانی لە ڕێگەى ‏مباپێ و گریزمان و دیمبلی لە خولەکانی 35 و 48 و 79 سێ گۆڵیان تۆمارکرد

و ‏یارییەکەیان بە سێ گۆڵی خاوێن لە وێڵز بردەوە.‏

لە یارییەکی تردا، هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەى ‏دانمارک ‏یەکسان بوو.‏

نیوهاوس لە خولەکی 48 گۆڵی پێشکەوتنی مانشافتی تۆمارکرد

 و لە ‏خولەکی ‏‏71یش پۆڵسن ئەنجامەکەى بۆ پاڵەوانی یۆرۆی 1992 تۆمارکردەوە.‏