لیۆنێل میسی بۆ دوو وەرزی دیکە لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە
حوزهیران 2, 2021بە وتەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لیۆنێل میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی بۆماوەی دوو وەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە
کاپتنی تیمە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت لەگەڵ تیمەکە بەردەوام بێت
تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە پێش ئیمزاکردنی گرێبەستەکە.
بۆندی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە دوا گرێبەستی دەبێت وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت،
لە داهاتوودا دەچێتە ئەمریکا یان ئەرجەنتین
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە هێشتا ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی لە دانوستاندایە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە،
کە هێشتا شتەکان لە نێوان ئەو و یانە کەتەلۆنیەکە ئەنجام نەدراوە و مەسەلەکە پارەش نییە.
لاپۆرتا گوتی: نوێبوونەوە لە ڕووی دانوستانەوە بەرەو باشی دەڕوات، بەڵام هێشتا نەکراوە، ناکرێت بڵێین هەموو شتێک کۆتایی هاتووە یان لەسەری ڕێک کەوتوین، بەڵام نیشانەکان هەموویان زۆر ئەرێنی دەردەکەون.
وتیشی: مەسەلەکە پارە نییە لای ئەو، لەدۆخی ئێستای یانەکە تێدەگات، دەیەوێت بەردەوام بیر بکاتەوە و تیپێکی زۆر ڕکابەرانەی دەوێت و بەرشەلۆنەش دەتوانيت پاڵەوانیەتی و خول و نازناوەکان بباتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو هەستەی کە نایبەیتەوە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی پێبێت،
ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین تیپەکە باشتر بکەین، ئەم دەستەیە دەبێت هاوسەنگ بێت، دەبینین لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوودەدات.
بەرشەلۆنە تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ ئیریک گارسیای مانچستەر سیتی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە دوو مامەڵەی گواستنەوەی خۆڕاییدا ئەنجام داوە.
وا پێشبینی دەکرێت بەرشەلۆنە بە زووترین کات واژۆکردنی جۆرجینیۆ فیناڵدۆم و ممفیس دیپای و ئیمێرسۆن ڕابگەیەنێت.