ڕیاڵ مەدرید وەڵامی زێدانی دایەوە

ڕیاڵ مەدرید وەڵامی زێدانی دایەوە

حوزه‌یران 1, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە پێگەی ریاڵ مەدرید لەسەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی زەینەدین زێدان،ڕاهێنەری پێشووی یانەکە کرد.

ئەمەش لە چەند وەڵامێکدا بۆ ئەو لێدوانانەی زێدان

کە بە توندی هێرشی کردە سەر ئیدارەی یانەی شاهانە، لە ڕۆژنامەکانی  ” ئاس” و ” مارکا ” و ” ئەی بی سی ” دا هات

بەپێی ڕۆژنامەکان ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەکاتەوە بەئاشکرا وەڵامی ڕاهێنەری فەرەنسی و قسەکانی لەبارەی یانەکە و شکستی ئەم دواییەی لەگەڵیان بکات.

بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی پێرێز مشتومڕەکانی زێدان بە کارێکی خراپ دەزانێت

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەو بڕوایەدایە کە زۆربەی ئەو وتانەی زێدان لە چەند مانگی ڕابردوو سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ یانەکە

ڕەنگدانەوەی ڕاستی دۆخەکە نییە.

هەروەها، ئەوەشیان راگەیاندووە، کە زێدان لە زۆر بۆنەدا خۆی لە بڕیاردان بەدوور گرتووە.

ئەی بی سی تەئکیدی کردەوە کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید داوای لە زێدان کردووە پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەسێت، بەڵام تەنیا لەکۆتایی وەرزدا ئەو کارەی کرد.

گومانی تێدا نییە ئەو هەڵەیەی ڕیاڵ مەدرید هەمووان دەگرێتەوە

 و شکستی وەرزێک لەمێژووی یانەکە وەک پەڵەیەک دەمێنێتەوە ناکرێت

لەکۆتایدا تەنیا کەسێک بە تاوانبار دابنرێت، نە قسەکانی زێدان لێبوردنی هاندەرانی پێدەدات، نە بەرگری ڕۆژنامەکانیش بۆ پێرێز و هاوەڵەکانی ئەم شکستەیان لەسەر لادەبات.