هازارد: زۆر شت بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکەم…من ناڕۆم
حوزهیران 1, 2021ئێدن هازاردی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە وەڵامی ئەو راپۆرتانەی باس لە دەستبەرداربوونی لە یانە ئیسپانیەکە دەکەن، جەختی لە بەردەوامی یانەکەی کردەوە
هازاردی تەمەن 30 ساڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: خۆم نابینم کە ڕیاڵ مەدرید جێبێڵم گرێبەستەکەی من سێ وەرزە و کاتێک لە 100٪ ئامادەبووم زۆر شت دەدەمە یانەکە، دەزانم دەبێت چی بکەم.
ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا جەخت لەسەر یۆرۆی 2020 دەکەمەوە، دوای ئەوە کاری زۆر باش بۆ ریاڵ مەدرید دەکەم ،
من بەختم نەبوو لەم وەرزە، من هەمیشە وەک یاریکەرێکی بەهێز لە یاریکردن بەردەوام دەبم،
دەزانم نزیکم لە گەشتن بە باشترین ئاستم و هیوادارم جارێکی تر توشی پێکان نەبمەوە. ساڵانێکی زۆر نایابم لە پێشە.
دوای ڕۆیشتنی زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەکە وتی ” بۆ ئەوە خەمبارم، دەزانێت چەندم خۆش دەوێت، دوو ساڵی زۆر جوانم لەگەڵ ئەو بەسەر برد.
دوای چوونە دەرەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی پێش کۆتایی، مارکا و سکای سپۆرت نووسییان کە یانەکە هازارد دەفرۆشێت.
لە ساڵی 2019وە تا ئێستا 43 دەرکەوتنی هەبووە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.