پۆچینۆتۆ دەیەوێت واز لە ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بهێنێت
ئایار 31, 2021ڕۆژنامەی گۆڵی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردوەتەوە دەیەوێت واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە بهێنێت.
ڕۆژنامەکە دوپاتیکردوەتەوە، پۆچیتینۆ سوورە لەسەر ڕۆشتنی لە ئەرکەکەی بەهۆی بوونی کێشەی زۆرەوە لەگەڵ لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە پۆچیتینۆ تەنیا شەش مانگە بوەتە راهێنەری یانە فەرەنسیەکە،
بەڵام بەهۆی بەدەست نەهێنانی نازناوەکانی خولی فەرەنسا و چامپیۆنز لیگەوە لەلایەن لیۆناردوە سەرزەنشت کراوە کە ئەوەش بوەتە هۆی تووڕەبونی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە.
ڕاشیگەیاندوە، پۆچیتینۆ گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە،
بۆ شوێنگرەوەی زیدانی راهێنەری پێشووی یانەکە و پاڵێوراوی سەرەکی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە مەدریدیەکەیە بۆ پرۆژەی داهاتووی.