یانەی ئینتەر میلان دەیەوێت سیمۆن ئینزاکی بکەنە راهێنەری یانەکەیان
ئایار 28, 2021پەیامنێری کەناڵی بین سپۆرت لەئیتالیا تەئکیدی کردەوە کە ئینتەر لەگەڵ سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەر ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەژێر گرێبەستێکی دوو ساڵەیدا جێگرەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بێت.
دوای کۆتایی هاتنی چیرۆکەکەی ئینتەر لەگەڵ ڕاهێنەر کۆنتی و دوای بردنەوەی نازناوی سکودێتۆ ،
لازیۆ جیابوونەوەی خۆی لە ڕاهێنەر سیمۆن ئینزاگی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2016 دا وەک ڕاهێنەری پایتەخت دەستی بە کارەکانی کرد
هەروەها یانەی ئینتەر ڕۆژی چوارشەممە ڕۆیشتنی کۆنتی ڕاهێنەری ڕاگەیاند دوابەدوای ” ڕێکەوتنی هاوبەش ” ی نێوان هەردوولا ،دوای ئەوەی لە دوای ساڵی 2010 ەوە گەیاندیەوە یەکەم نازناوی سێریا ئەی
ماڵپەڕی فەرمی یانەی “ئینتەر” پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی هاوبەش کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنێت”
وە سوپاسی ئەودەکەن کە “کارە نائاساییەکەی و بەدەستهێنانی نازناوی 19یەمی خولی سێریا ئەی”
وتیشی”ئەنتۆنیۆ کۆنتی هەمیشە بەشێک دەبێت لە مێژوی یانەکەمان