گواردیۆلا مانچستەر سیتی بەجێدەهێڵێت
ئایار 28, 2021هەواڵەکانی کەتەلۆنیا لە چەند کاتژمێری داهاتوو باسیان لە ماڵئاوایی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی کردووە و ڕەنگە بەرشەلۆنە هەوڵی دووبارە ڕادەستکردنەوەی ڕاهێنەرەکەی پێشوویان بدەن بۆ جێگرتنەوەی بەڕێوەبەری ئێستا ڕۆنالد کۆیمان.
پیپ لە ساڵی 2008 دا لەگەڵ بەرشەلۆنە دەستی بە کاری ڕاهێنەرایەتی کرد و لە وەرزی یەکەمیدا ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ چامپیۆنس لیگ.
ڕۆژنامەی سپۆرت ڕایگەیاند کە لە ئینگلتەرا قسە و باسی زۆر دەکرێت سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر دوای کۆتایی چامپیۆنس لیگ لەگەڵ چێڵسی ڕۆژی شەممەی داهاتوو.
ئەوەشی تەئکید کردووەتەوە کە ڕەنگە ئەو ڕاهێنەرە سەرەڕای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو مانگی نۆی ساڵی 2023 بڕوات، بەبێ ئەوەی هۆکاری ڕۆشتنەکەی ڕوون بکاتەوە.
بەڵام فابریزیۆ ڕۆمانۆ بە تەواوی دەنگۆی ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلا لە دوای کۆتایی چامپیۆنس لیگ بەدرۆ خستەوە و نیازی ڕاهێنەری کەتەلۆنیای بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە پشتڕاست کردەوە.
لە ئێستایا بەرگی ڕۆژ بۆ سپۆرت بە وێنەی گواردیۆلا لەگەڵ جۆن لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە ڕیزکراوە و ڕۆژنامەکە دەڵێت خەونی سەرۆکی بلوگرانا پیپە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ڕەنگە ئەمە مەحاڵ بێت بەڵام لاپۆرتا سەرەڕای سەختیەکان هەوڵ دەدات، گرێبەستەکەی پێشکەش بە گواردیۆلا بکات.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکانی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە ڕۆناڵد کۆیمانی ڕاهێنەری ئێستای خۆیان دڵنیاکردەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدرێت بەڵام لاپۆرتا پێی باشە لەکارەکەی دەرنەچێت چونکە بڕیارەکە نزیکەی 13 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت بۆ خەزێنەی یانەکە.