ڤیاڕیاڵ نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا

ڤیاڕیاڵ نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا

ئایار 28, 2021 0 By wkadmin

لەیاری کۆتایی خولی ئەوروپا، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ڤیاڕیاڵی ئیسپانی ڕووبەڕووی یەکبونەوە. 

لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 29 جیرارد مۆرینیۆ گۆڵێکی بۆ ڤیاڕیاڵ کرد بەڵام لەخولەکی 55 ئیدیسۆن کاڤانی گۆڵی یەکسانی بۆ مان یونایتد تۆمارکردەوە و یاریەکە بەیەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و چووە لێدانی یەکلاکەرەوە. 

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ڤیاڕیاڵ بە ئەنجامی 11 لێدان بەرامبەر 10 لێدان یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا. 

بەو بردنەوەیە، ڤیاڕیاڵ بۆ یەکەمین جار نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا و ئۆنای ئیمری ڕاهێنەریش بۆ چوارەمین جار توانی نازناوەکە بباتەوە.