ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕۆشتنی زێدانی ڕاگەیاند
ئایار 28, 2021لە لێدوانێکدا یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە جێهێشتنی ڕاهێەری یانەکەی زەینەدین زێدان وتی: ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە کە زەینەدین زێدان بڕیاری داوە کۆتایی بە قۆناغی ئێستای وەک ڕاهێنەری یانەکەمان بێنێت، ئێستا کاتی ئەوەیە ڕێز لە بڕیارەکەی بگیرێت و دەستخۆشی لە پیشەکەی و خۆتەرخانکردن و سۆزەکەی بکەین لەم هەموو ساڵە، وە ئەوەی کەسایەتی ئەو نوێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دەکات، زێدان یەکێکە لە ئەفسانە مەزنەکانی ڕیاڵ مەدرید، کە وەک ڕاهێنەرو یاریزانی یانەکەمان بووە، ئەو دەزانێت کە لە دڵی ریاڵ مەدریدایە و ڕیاڵ مەدریدیش هەر ماڵی ئەو دەبێت.
بۆندەکەی زێدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەکۆتایی وەرزی 2021 – 2022 بەسەردەچێت بەڵام ئێستا بڕیاری داوە مەشقی تیپەکە بەجێبهێڵێت.
ڕادیۆی ” ئۆندای سیرۆ ” ی ئیسپانی ڕایگەیاند، زێدان پێش یاریی سێڤیلا بە یاریزانەکانی وتووە کە تا کۆتایی وەرز مەشقو ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید جێ دێڵێت، بەڵام تۆنی کرۆسی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید نکۆڵی لەوە کردبوو کە لە ژووری خۆگۆڕیندا ئەمەی وتبێت.
زێدان لە لە دوای کۆتایی وەرزی 2017-2018، وەک راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە کار کرد، بەبردنەوەی سێ نازناوی چامپیۆنس لیگ و نازناوی لالیگا،
لە هەمان کات وەرزی ڕابردوو نازناوی لالیگای بردەوە، پێش ئەوەی ئەم وەرزە بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدۆڕێن.
زێدان لە خولی دووەمدا لە 114 یاریدا ڕابەرایەتی مێرینگی کرد و 69 بردنەوە و 25 یەکسان بوون و 20 دۆڕاندنی بووە.