ئایا ڕۆناڵدۆ بڕیاری جێهێشتنی خانمە پیرەکەی داوە؟

ئایا ڕۆناڵدۆ بڕیاری جێهێشتنی خانمە پیرەکەی داوە؟

ئایار 28, 2021 0 By wkadmin

ڕاپۆرته ئیتاڵیەکان ئاماژە بە ئەگەری ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یانەی یۆڤانتۆس دەکەن، کە ئەیبەستێتەوە بە دووبارە کارکردن لەگەڵ هاوشاریەکەی جۆزێ مۆرینیۆ لە ڕیزەکانی ڕۆما.

بازاڕی ڕاهێنەرانی ئیتالیا لەچەند سەعاتی ڕابردوودا لەجوڵەیەکی گەورەدا بوو دوای هەواڵی گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری بۆ یۆڤانتۆس، پاش ئەوەی مۆرینیۆ بە شێوەیەکی فەرمی ببێتە راهێنەری یانەی ڕۆما.

ڕۆژنامەی ” لا ستامپا “ی ئیتالی ڕوونی کردووەتەوە کە مۆرینیۆ لە دوا کاژێرەکانیدا پەیوەندی بە ڕۆناڵدۆوە کردووە بۆ ئەوەی سڵاو بکات و بۆی ڕوون بێتەوە کە نیازی وایە لە ماوەی داهاتوودا چی بکات.

ڕاپۆرتەکە تەئکیدی لەنزیکبوونەوەی ڕۆناڵدۆ کردووەتەوە بۆ بەجێهێشتنی یۆڤانتۆس، بەڵام ئاماژەی بەسەختی گواستنەوەی بۆ ڕۆما کرد لەبەر چەند هۆکارێک.

هۆکاری یەکەم بەتەواوی مادەیە بە وتەی ڕۆژنامەنوس فرانسۆ میلی،

 کە ئاماژەی بەوە کردووە کە گواستنەوەی پورتوگالیەکە بۆ ڕۆما نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، لەنێوان بەهای مووچەو گواستنەوەدا.

هۆکاری دووەمیش بەپێی ڕاپۆرتەکە ئامادەنەبوونی ڕۆمایە لەچامپیۆنس لیگ و بەشداریکردنیان لەخولی کۆنفرانسی ئەوروپا کە ڕەنگە بۆ پورتوگالییەکە سەرنجڕاکێش نەبێت.

ئەو یاریزانە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە مانگی شەشی 2022 بەسەردەچێت، و بەرپرسانی بیانکۆنیری زیاتر لەبۆنەیەک تەئکیدیان کردەوە کە لەگەڵ تیپەکەبەردەوامە.

ئایا ڕۆناڵدۆ بڕیاری جێهێشتنی خانمە پیرەکەی داوە؟