سیماکانی شۆڕشی ڕیاڵ مەدرید !
ئایار 26, 2021ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئەمڕۆ چارەنووسی ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدریدی،
وەرزی داهاتوو یانەکەی ئاشکرا کرد دوای ئەو بێ هیواییە گەورەیەی لە مانگی کۆتایی وەرزی ڕابردوودا ڕووبەڕووی یانەکە بووەتەوە.
ئەمەش بە پێی ڕۆژنامەی “مارکا” هاتووە کە دەرچوونی چەند ناوێکی پشتڕاست کردووەتەوە و کۆمەڵێک یاریزانیشی خستەوەتە ژێر گومانەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، بەرچاوترین ئەو یاریزانانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵن مارسیلۆی بەڕازیلیە، کە لەوەرزی ڕابردوودا ڕۆڵی لەگەڵ ئەو تیمەدا بەڕوونی کەمبۆتەوە.
هەروەها ئیسکۆی ئیسپانی کە لەم وەرزەی ڕابردوو کەمتر ڕۆڵی هەبووە،
بەڕوونی ئاستی ئەو دەبینرێت و یانەکە بەجێدێڵێت.
ڕۆژنامەکە باسی لە 11 کەس کردووە کە هێشتا ئایندەیان لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید دیاری نەکراوە ،و لە هەفتەکانی داهاتوودا دیاری دەکەن.
دووپاتیشیکردەوە کە بەرچاوترینیان سێرجیۆ ڕامۆس کاپتنی تیپەکەیە کە گرێبەستەکەی لەکۆتایی وەرزدا بەشێوەیەکی ڕەسمی بەسەردەچێت .
جگە لە گۆڵچی لاو دیگۆ ئەلتۆبی و لوکا یۆڤیک و لوکاس ڤاسکێز و ماریانۆ دیاز و ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا و ئێدن هاراز و مارتن ئۆدیگارد و ڕافائێل ڤاران و سەرخیۆ ئەسەنسیۆ .
ڕۆژنامەکە کەسێکی تری خستە ئەو لیستە، ئەویش زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەی شاهانە.
هەروەها ئاماژەی بە گروپێکی زۆر لەیاریزانان لە لیستی ئەو یاریزانانەی کە ناجوڵێنرێن، تیباو کۆردۆیس و کەریم بێنزیما و لوکا مۆدریچ کە تازە گرێبەستەکەیان نوێکردەوە.
جگە لە ئەندرێ لۆنین، دانیال کارڤاخال، ڤێرلاند میندی، فێدریکۆ ڤالڤێردی، کاسیمیرۆ، تۆنی کرۆس، ئیدر میلیتاۆ، ناچۆ فێرناندز و ڕۆدریگۆ.