بە پەیامیێکی کاریگەر محەمەد سەڵاح ماڵئاوایی له هاوتیمێکی یانەکەی کرد

بە پەیامیێکی کاریگەر محەمەد سەڵاح ماڵئاوایی له هاوتیمێکی یانەکەی کرد

ئایار 26, 2021 0 By wkadmin

محەمەد سەلاحی لیڤەرپوڵ ماڵئاوایی لە جۆرجینۆ ڤیناڵدۆمی هاوتیمی هۆڵەندی کرد، کە لەکۆتایی وەرزی ڕابردوودا ئەنفیڵد بەجێدێڵێت.

بۆندەکەی ڤیناڵدۆم لەگەڵ لیڤەرپوڵ لەکۆتایی وەرزی ڕابردوو 2020 – 2021 کۆتایی هات، هاوکات یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نێودەوڵەتی هۆڵەندی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێبکاتەوە.

محەمەد سەلاح، کە سەرەتای ئەم وەرزە خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی بردەوە، چەندین وێنەی ئەوی بڵاوکردەوە لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، و پەیامی ماڵئاوایی بۆ نارد.

محەمەد سەلاح نوسیویەتی:”زۆر خۆشحاڵ بووم کە چەندین خول لە تەنیشت تۆوە بەدەست بێنم، هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە سەرکێشی داهاتووتا.

ڤیناڵدوم ساڵی 2016 لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە چووە پاڵ لیڤەرپوڵ،

 هەروەها یانە ئینگلیزیەکە چەندین پاڵەوانێتیان بە دەست هێناوە ،بە سایەی یورگن کلۆپ کە لە گرنگترینیان چامپیۆنس لیگ و پریمەرلیگ و جامی جیهانی یانەکانە.

لەگەڵ ئەوەشدا ڤیناڵدوم پێی باشبوو کۆتایی بەپیشەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بێنێت، سەرەڕای ئەوەی یانەکە ئۆفەرێکی نوێی خستە پێشی بۆ درێژکردنەوەی بۆندەکەی،

لەکاتێکدا یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونخ ڕکابەری دەکەن،

 بۆ ئەوەی خزمەتەکانی یاریزانە 30 ساڵەکە بەدەست بهێنن، لەگواستنەوەیەکی بێ بەرامبەردا کە وەرزی نوێ دەستپێدەکات.

سەڵاح و ڤیناڵدوم ماوەی چوار ساڵە لەلیڤەرپوڵن و لەو ماوەیە لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بوون،

 بۆ زۆربەی یاریەکانیان.

ڤیناڵدوم لەم وەرزەدا 51 دەرکەوتنی بۆ لیڤەرپوڵ لەهەموو خولەکاندا کردووە، هەمان ژمارەی سەڵاحە، بەڵام کاپتنی میسر 31 گۆڵی بەرامبەر سێ گۆڵی بۆ ئەستێرەی هۆڵەندی تۆمارکردووە.

ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ باسی لە ڕۆیشتنی ڤیناڵدوم کرد و وتی، کە ئەوە شکستێکی گەورە دەبێت.

 کلەپ وتی: لە کوێوە دەتوانم دەست پێبکەم؟ من لە ژووری دانیشتنم لە ماڵەوە ئەم یاریزانە جوانەم بینی ،و لە یەکەم خولەکەوە تێگەیشتن لە نێوانماندا دروست بوو

 زۆر بارودۆخێکی ناخۆشە بۆ من چونکە هاوڕێیەکم لە دەست دەدەم و بیری دەکەم بەڵام لە تۆپی پێ ئاساییە کە ئەم شتانە ڕوو بدات.