ئایندەی کۆمان لەگەڵ بەرشەلۆنە دوای کۆبوونەوەی لاپۆرتا
ئایار 26, 2021ڕۆژنامەی کەتەلانس سپۆرت ئاشکرایکرد کە گۆڕانکارییەک لەپلاندا هەیە
بۆ وەرزی داهاتوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەتایبەتی سەبارەت بەرۆناڵد کۆمان بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپەکە.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ڕۆناڵد کۆمانی بەڕێوەبەر کۆبووەوە ،
بۆ شیکردنەوەی وەرزی یانەی کەتەلۆنیا و بینینی پلانەکانی قۆناغی داهاتوو.
هەرچەندە پێدەچێت سەرۆکی بەرشەلۆنە ڕاهێنەری هۆڵەندی لەوە ڕابهێنێت کە ئایا لەپلانەکانی تیپەکەدایە،
بۆ وەرزی داهاتوو یان نا، بەڵام بەبێ هیچ بڕیارێکی کۆتایی کۆبوونەوەی نێوانیان کۆتایی هات، به پێی سەرچاوەکانی یانەکه.
بەڵام بەپێی تەلەگراف و کاتالان سپۆرت، کەش و هەوای ئۆفیسەکانی کامپ نۆ زۆر دۆستانە بووە،
لە نێوان هەردوولادا و وەک ڕۆب جانسنی بریکاری ڕاهێنەر ڕۆناڵد کۆیمان ئاشکرای کردووە،
هەستی هۆڵەندییەکان دوای کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوون.
ئەوەشی وت:هەستەکان ئەوەندە ئەرێنین کە کۆمان دەتوانێت وەرزی داهاتوو،
وەک بەڕێوەبەری یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و ئەم هاوینە جێنەهێڵرێت، هەموو شتێک زۆر بە ئاسایی بەڕێوە چوو.
ئاماژەی بەوەشدا؛ تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئایندەی کۆیمان نییە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتر لە نێوان خۆی و نوێنەرانی یانەی کەتەلۆنیادا دەکرێت.
لاپۆرتا وەرزی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر ناوی ڕاهێنەرەکە نەداوە،
بۆیە ویستویەتی چاوی بە کۆیمان بکەوێت و بزانێت بەڕێوەبەری هۆڵەندی چۆن بیر دەکاتەوە و چی دەوێت.