کریستیانۆ بەژداری کۆتا یاری ئەم وەرزەی یۆڤانتۆس نەکرد

کریستیانۆ بەژداری کۆتا یاری ئەم وەرزەی یۆڤانتۆس نەکرد

ئایار 25, 2021 0 By wkadmin

یانەی یۆڤانتۆس ڕۆژی یەکشەممە ڕووبەڕووی یەکێک لە یارییە گرنگەکانی ئەم وەرزە بۆیەوە و ئەندریا پیرلۆش بەبێ ئەوەی یەک خولەک یاریی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکات یاریەکەی بردەوە. 

دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی هەفتە توانیان کۆپا ئیتالیا بەدەست بێنێت بە سەرکەوتن بەسەر ئەتالانتادا، 

یۆڤانتۆس گەڕایەوە بۆ ئیمیلیا- رۆمانیا بۆ ئەوەی لە کۆتا یاری ئەم وەرزی سیریا ئەی رووبەروی بۆلۆنا ببێتەوە،

زانی کە دەبێت سەربکەوێت و هیوای خوازت ناپۆلی سەرنەکەوێتە خولی یانە پاڵەوانەکان 

یانەی یۆڤانتۆس 4- 1 یاریەکەی بردەوەو توانی سەربکەوێت ،

بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەبێ هیچ بەشدارییەکی یاریزانە پورتوگالیەکە ئەنجامیدا،

کە وەک گۆڵکارئ ئەم وەرزەی سیریا ئەی کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا

دوای یارییەکەش کریستیانۆ لەئینستگرام دوو وێنەی خۆی پۆست کردبوو، یەکەمیان پەنجەی لەسەر لێوەکانی بوو وەک ئاماژەیەک بۆ بێدەنگی ، ئەوەی دیکەش لەگەڵ تیمەکەی لەژووری خۆ گۆڕین ئاهەنگ دەگێرن.

هاوکات داهاتووی ئەو یاریزانە هێشتا ناڕونە، هەرچەندە گەیشتنی یۆڤانتۆس بە چامپیۆنس لیگ، ڕەنگە وا بکات لەتۆرینتۆ بمێنێتەوە .