خولی کۆنفرانسی ئەوروپا چییە؟ کێ یاری دەکات؟ چۆن ئەنجام دەدرێت؟
ئایار 25, 2021یوفا پاڵەوانێتی سێیەم ڕادەگێنێت
کۆمەڵەی کۆنفرانس چییە؟
خولی کۆنفرانسی ئەوروپا سێیەمین پێشبڕکێی یانەی یوفایە، کە لە پاڵ چامپیۆنس لیگ و ئەوروپا لیگ بەڕێوەدەچێت بەو بیرۆکەیەی کە دەرفەتی زیاتر بە یانەکان دەدات بۆ ئەوەی تۆپی پێ لە ئەوروپادا ئەنجام بدرێت
کێ لە خولی کۆنفرانس یاری دەکات؟
یەک تیم لە هەر یەک لە پێنج خولی لوتکەی ئەوروپا -(لا لیگا سانتاندەر ، سێریا ئەی ، پریمەرلیگ ، بۆندسلیگا و خولی فەرەنسی)، بەژدار دەبن.ئەو وڵاتانەی کە لە ڕیزبەندی شەشەم تا پانزەیەم دان
بە دوو تیم بەشدار دەبن و لە ڕیزبەندی 16 تاکوو 50 سێ تیمیان دەبێت. هەروەها سێ تیم لەو هەڵبژاردانە بەشدار دەبن کە لە ناو ڕیزبەندی 51 بۆ 55، بەڵام دەبێت بە هەموو پاڵەواتنەکاندا تێپەڕن بۆ سەرکەوتن
سێ قۆناغی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێن و قۆناغێکی دوور خستنەوەی ڕاستەوخۆش ئەنجام دەدرێ ، پێش گەیشتن بە ٣٢ یانەی کۆتایی ئەو تیمانەی لەو قۆناغە تێدەپەڕن دەگەنە قۆناغی کۆمەلەكەکان
هەشت گروپی چوار یانەیی پێک دێنن ، وەکوو چامپیۆنس لیگ