یۆڤانتۆس گەشتە چامپیۆنزلیگ بە بردنەوەی لە بۆلۆنیا

یۆڤانتۆس گەشتە چامپیۆنزلیگ بە بردنەوەی لە بۆلۆنیا

ئایار 24, 2021 0 By wkadmin

لە کۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی بۆلۆنیا.

یۆڤانتۆس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا،

گۆڵەکانی یانە براوەکەش لەلایەن هەر یەکە لە ئەلڤارۆ مۆراتا دوو گۆڵ و کێزا و رابیۆ تۆماریان کرد،

ئەرسۆلینیش تاکە گۆڵەکەی بۆلۆنیای تۆمار کرد.

بەو بردنەوەیە، یۆڤانتۆس بە پلەی چوارەم سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا

و بۆلۆنیاش لە پلەی دوانزەیەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.

لە درێژەی یارییەکی تردا، ناپۆلی لە یاریگای خۆی بە گۆڵێک لەگەڵ هیلاس ڤیرۆنا یەکسانبوو بەم ئەنجامەش 

ناپۆلی گەیشتە خولی ئەوروپا و لە پلەی پێنجەم دێت.