لە خولی ئیتاڵیا..میلان یاریەکەی بەرامبەر ئەتلانتای بردەوە

لە خولی ئیتاڵیا..میلان یاریەکەی بەرامبەر ئەتلانتای بردەوە

ئایار 24, 2021 0 By wkadmin

لە یارییەکانی هەفتەی 38 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتلانتا میواندری یانەی ئەی سی میلانی کرد.

یانەی میلان توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی لەئەتلانتا بباتەوە، هەردوو گۆڵەکەش فرانک کیسێ بە لێدانی سزا تۆماریکردن.

بەو ئەنجامانە، میلان بە پلەی دووەم سەرکەوتنی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا و ئەتلانتاش لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە

هەر لە درێژەی یارییەکانی تردا، یانەی لازیۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ساسۆلۆ دۆڕا و ڕۆماش بە دوو گۆڵ لەگەڵ سپیزیا ئەنجامی یاریەکەی بە یەکسانبوون کۆتایی هات.