ئەگوێرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات
ئایار 24, 2021پێپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشکرای کردووە کە سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەر نزیکە لەگواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانەکانی پریمەرلیگ بەسەرچووە.
ئەمە لە کاتێکدا هێرشبەری ئەرجەنتینی تەمەن 32 ساڵ لەیاریی کۆتایی خولەکاندا لەگەڵ مانچستەر سیتی ڕۆژی یەکشەممە دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەی دا بەبردنەوەیەکی 5 – 0 بەسەر ئیڤەرتۆندا.
گواردیۆلا دڵنیایە لەوەی ئەگوێرۆ چێژ لەیاریکردن لەبەرشەلۆنە وەرئەگرێ، یانەکەی کە سێ جار نازناوی لالیگاو دووجار نازناوی چامپیۆنس لیگی بەڕاهێنەری ئیسپانیا بەدەستهێناوە.
گواردیۆلا بە بی بی سی وت: ڕەنگە نهێنییەک ئاشکرا بکەم، ئەگوێرۆ نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی بگوێزێتەوە بۆ یانە دڵخوازەکەی بەرشەلۆنە، کە لە تەنیشت باشترین یاریزانی مێژوو لیۆنێل میسی یاری دەکات.
بەرشەلۆنە لە لالیگا لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە و بە حەوت خاڵ لە پشت پاڵەوانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و پێنج خاڵ لە پشت ڕیاڵ مەدریدەوەیە.
دوای ئەوەی له خولی یانەی چامپیۆنس لیگی 16 لەبەرامبەر پاریس سان جێرمان یاریەکەی لەدەست دا.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشدا دڵنیایە بە گواستنەوەی بۆ یانە ئیسپانیەکە چێژی لێ وەردەگرێت. ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاندووە، ڕەنگە بەرشەلۆنە بە ئامادەبوونیان لەسەر ئەو گۆڕەپانە بەهێزتر و بەهێزتر بێ.