یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا
ئایار 23, 2021لە هەفتەى 38 و کۆتایى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەلەد وەلیدى بردەوە
سەرەتا یانەی بەلەدوەلید گۆڵێکی لە ڕێگەی پلانۆ تۆمار کرد بەڵام دواتر و لە خولەکی (57) کۆریا و لە خولەکی (67) سوارێز دوو گۆڵی بردنەوە بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمار بکەن و لویس سوارێزیش بە باشترین یاریزانى یارییەکە دیاریکرا.
بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەى 86 خاڵ و بۆ 11یەمین جار لە مێژوویدا نازناوى خولەکەى بەدەستهێنا و کێبڕکێکەى لە ڕیاڵ مەدرید بردەوە،
یانەی ریاڵ لەم هەفتەیەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى بەسەر ڤیاڕیاڵدا تۆمارکرد،
بەڵام بردنەوەکە سودى پێ نەگەیاند و نازناوەکەى لەدەستدا.
لە یارییەکانى تردا، بەرشەلۆنە بەبێ لیۆنێل میسى و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئیبارى بردەوە و سێڵتا ڤیگۆش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە ڕیاڵ بیتیس دۆڕا.
بەفەرمیش بەلەد وەلید و هوێسکا شانبەشانى ئیبار بەدواییەکدا بۆ خولى پلە دووى ئیسپانیا دابەزین،
ڕیاڵ سۆسیداد و ڕیاڵ بیتیسیش سەرکەوتنیان بۆ خولى ئەوروپا بەدەستهێنا و ڤیاڕیاڵیش بەشدارى لە پاڵاوتنى هەمان خولدا دەکات.