خولی ئەڵمانی بە کۆتا گەیشت

خولی ئەڵمانی بە کۆتا گەیشت

ئایار 23, 2021 0 By wkadmin

لە هەفتەى 34 و کۆتایى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەریناى تایبەت بەخۆى، میواندارى ئۆگسبۆرگى کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە. 

گۆڵەکانى یانە باڤاریەکە، جیفرى بەهەڵە لە خولەکی (9) و گنابرى لە خولەکی (23) و کیمیچ لە خولەکی (33) و کومان لە خولەکی (43) و لیڤاندۆڤسکى لە خولەکی (90) تۆماریانکرد،

 دوو گۆڵەکەى ئۆگسبۆرگیش لەلایەن ئەندریە هان لە خولەکی (67)و فلۆریان لە خولەکی (72) تۆمارکران.

بەم ئەنجامەش یانەی بایرن توانی بە سەرکەوتی کۆتایی بە ئەم وەرزەی بۆندزلیگا بەدەست بێنێت

لە یارییەکی تردا یانەی برۆسیا دۆرتمۆند لە یاریگایی خۆیدا سەرکەوتن بەسەر یانەی لیڤەرکوزن بە دەست بێنێت 

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند بە کۆتاهات.گۆڵەکانیش لە رێگەیی دوو گۆلی هالاند

لە خولەکەکانی (5)و(84)و ریوس لە خولەکی (51)تۆماریان کرد و گۆڵەکەی لیڤەرکوزنیش لە رێگەیی بێندێر بە لێدانی سزا لە خولەکی (89)تۆمار بکات

بەم ئەنجامەش یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی بە 64 خاڵ لە پلەی سێیەم کۆتایی بەم وەرزەی بۆندزلیگا بێنێت 

لە یارییەکی تردا یانەی لایپزیک نەیتوانی لە کۆتا یاریدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت بەرامبەر ئەنیۆن بەرلین 

یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یونیۆن بەرلین،گۆڵەکانیش لە رێگەی فریدیچ لە خولەکی (67)و کروس لە خولەکی (92)تۆماریان کرد

و گۆڵەکەی لایپزیکیش لە لایەن کڵوڤرێت لە خولەکی (55)تۆمار بکەن

یانەی لایپزیگ توانی بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ و لە ریزبەندی دوەم کۆتایی بەم وەرزە بێنێت