ئەمرۆ کۆتا یارییەکانی خولی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێن و ئینتەر میلان ئاهەنگ دەگێڕێت

ئەمرۆ کۆتا یارییەکانی خولی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێن و ئینتەر میلان ئاهەنگ دەگێڕێت

ئایار 23, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆدا یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی ئەم وەرزە لەیاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری ئۆدینیزی دەکات

و دوای کۆتاییهاتنی یاریەکەش ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکە دەگێڕێت.

لە کاتژمێر 9 و 45 خولەک سەرجەم یارییەکانی تر ئەنجامدەدرێن و ڕکابەریەکی بەهێز هەیە لەنێوان سێ یانە,

 تا دوانیان سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنن، یانەی ئەتلانتا لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی میلان دەکات ,و یانەی ناپۆلیش بەرامبەر ڤیرۆنا یاری دەکات و بە بردنەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بۆلۆنیا، یۆڤانتۆس لەم یاریەدا پێویستە بردنەوە بەدەستبهێنێت و چاوەڕێی شکست یان یەکسانبوونی یەکێک لە یانەکانی میلان یان ناپۆلی بکات

تا بتوانێت بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەهەمان کاتدا، یانەی ڕۆما بەرامبەر یانی سپیزیا یاریدەکات و یانەی لازیۆش لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ساسۆلۆ.

ئینتەر 88 خاڵی هەیە و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیایە، ئەتلانتا بە 78 خاڵ لە پلەی دوەمدایە، یانەکانی ناپۆلی و میلان و یۆڤانتۆس لە پلەکانی سێیەم تا پێنجەمدان و ڕکابەری دەکەن لەسەر گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ.