کڵۆپ باس لەو کارەساتانە دەکات کە ڕوبەڕوی لیڤەرپوڵ بووەتەوە
ئایار 22, 2021یورگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ئەوەی ڕوون کردەوە کە پێکانەکان لەم وەرزەدا کاریگەری زۆریان لەسەر پیشەی تیپەکەی لەپریمەرلیگدا هەیە و ئەمەش ڕێگربووە لەمانەوەی ئەو نازناوە.
هەریەکە لە بەرگریکاران ڤیرجێل ڤان دیسی و جۆ گۆمێز لە دەستەی لیڤەرپوڵ بەهۆی پێکانەوە زۆربەی وەرزی ئێستایان لەدەست داوە، هاوکات جۆیل ماتیپیش توشی پێکانی ئەژنۆی هاتووە.
لە هەمان کات فابینۆ لە هێڵی ناوەڕاستەوە بۆ بەرگری گواستیەوە بۆ ئەوەی جێیان پڕکاتەوە، بەڵام ئەویش دوچاری کێشەی ماسولکە بوویەوە ئەمە لە کاتێکدا هێرشبەر دیۆگۆ گیتا و یاریزانی ناوەڕاست گۆردان هێندەرسۆن ماوەیەکی زۆریان بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.
پێش کۆبوونەوەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ کریستاڵ پالاس لەگەڕی کۆتایی وەرزدا ڕۆژی یەکشەممە، کلۆپ وتی: وەک گوتم سەرەتای ئەمساڵ هیچ شانسمان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵ نەبوو. هیچ تیمێکی تریش نەیئەتوانی ئەمە بەدەست بێنێت ئەگەر برینداری زۆری هەبووایە.
لە بەردەوامیدا وتی: تەنانەت مانچستەر سیتی سەرەڕای بەهێزییان، بەڵام ئەگەر سێ یاریزانیان لە بەرگریدا توشی پێکان بهاتنایە نەیان ئەتوانی سەرکەون، تەنانەت مانچستەر یونایتدیش.
لیڤەرپوڵ لە مانگی سێی ئەمساڵدا لە هەشتەمی ڕیزبەندیدا بوو، دواتر چانسی کەمی هەبوو بۆ ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو پێش کەون، بەڵام دواتر توانی بۆ قۆناغی چوارەم بەرز ببێتەوە.
لەپێش خولی کۆتایی وەرز، لە ڕۆژی یەکشەممە،
هەر یەکە لە چێڵسی بە کۆی (67 خاڵ ) ، و لیڤەرپوڵ و لێستەر سیتی بە کۆی ( 66 خاڵ )، ڕکابەری بۆ دوا دوو خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەن.