ئەمڕۆ کۆتا هەفتەی خولی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت
ئایار 22, 2021ئەمڕۆ یارییەکانی کۆتا هەفتەی خولی ئەڵمانیا کە هەفتەی 34 بەڕێوەدەچن،
یانەی بایرن میونشنی خاوەنی نازناوی ئەم وەرزە لەیاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی ئۆگسبۆرگ دەکات کاتژمێر 4:30
یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەی ئۆگسبۆرگیش بە 36 خاڵ لە پلەی دوانزەی ریزبەندی دێت
لە یارییەکی تردا یانەی لایپزیگی دووەم دەبێتە میوانی یونیۆن بەرلین لە یاریگایی ئەندێر ئەلتێن کاتژمێر 4:30
یانەی لایپزیگ بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ لە پلەی دوەم دێت و یانەی یونیۆن بەرلینیش بە 47 خاڵ لە پلەی دوەم دێت
لە یارییەکانی تری هەمان هەفتەدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بایەرلیڤەرکوزن دەبێتەوە لە یاریگای سینگاڵ ئیدونا کاتژمێر 4:30
یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و یانەی بایەرلیڤەرکوزنیش بە 52 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت
لە هەمان کاتدا یانەی لفسبۆرگیش بەرامبەر یانەی ماینز یاری دەکات کاتژمێر 4:30.
یانەی منشنگلادباخ و ڤێردەربریمەن ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و ئینتراخت فرانکفۆرتیش میوانداری فرایبۆرگ دەکات کاتژمێر 4:30.
بایرن میونشن نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیای مسۆگەر کردووە و لەگەڵ یانەکانی لایپزیگ و بروسیا دۆرتمۆند و ولفسبۆرگ سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو بەدەستهێناوە.