یانەی برایتۆن میوانداری مانچیستەر سیتی دەکات

یانەی برایتۆن میوانداری مانچیستەر سیتی دەکات

ئایار 21, 2021 0 By wkadmin

ئەمشەو لە خولی ئینگەلتەرا یانەی برایتۆن میوانداری یانەی ماجیستەر سیتیی پاڵەوان دەکات کاتژمێر 9ی شەو،

پێش یاریەکەیان پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە لە ئێستادا هیچ بیرکردنەوەیەکمان نەکردووە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

گواردیۆلا وتی: لە دوو یاری داهاتووی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر برایتۆن و ئیڤەرتۆن ئامانجمان تەنیا بردنەوەیە ئەوەش باشترین ئامادەکاری ئێمە دەبێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

وتیشی: یاریەکی نایاب دەبێت بەرامبەر برایتۆن چونکە هاندەرانیان لە یاریگا ئامادە دەبن و هەفتەی داهاتووش لە یاریگای خۆمان بەرامبەر ئیڤەرتۆن لەگەڵ هاندەراکانمان لە یاریگادا ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکە دەگێڕین.

بڵاویشیکردەوە، دیبرۆین لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا راهێنانی لەگەڵیان ئەنجامداوە و هەستی بەباشوون کردوە و ئەو یاریزانێکی گرنگی یانەکەیانە وەک سەرجەم یاریزانەکانی تر و ڕیاز مەحرەزیش لە باشترین ئاستەکانی خۆیایەتی هەنگاو بە هەنگاو ئاستی خۆی بەرزکردەوە.

یانەی مان سیتی بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ لە پێشەنگی پریمەرلیگ دێت و یانەی برایتۆنیش بە 38 خاڵ لە پلەی حەڤدە دێت