چارەنوسی ئەندریا پێرلۆ لە خانمە پیرەکە

چارەنوسی ئەندریا پێرلۆ لە خانمە پیرەکە

ئایار 21, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە، کارگێڕى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى،

 بیر لە ئەگەرى بەردەوامبوونى پێرلۆى ڕاهێنەرى تیپى تۆپى پێى یانەکەی بۆ وەرزێکى تر دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، هێشتا چارەنوسى پێرلۆ ڕوون نییە، هەرچەندە نازناوى جامى ئیتاڵیاى بۆ خانمە پیرەکە بەدەستهێنا و چاوەڕوان دەکرێت دووشەممەى ئایندە داهاتووى ڕاهێنەرەکە یەکلابکرێتەوە.

باسى لەوەشکردووە، چەندین ڕاهێنەرى دیار بۆ جێگەى پێرلۆ پاڵێوراون گەر دووربخرێتەوە، کە ئەوانیش گاتۆسۆ و زیدان و ئەلیگرى و سیمیۆنى و ئینزاگین.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێرلۆ دووپاتیکردەوە ئارەزوو دەکات لە پۆستەکەیدا بەردەوامبێت، بەڵام کارگێڕى یۆڤانتۆس تا کۆتایى ئەم وەرزە چاوەڕێدەکات پێش ئەوەى بڕیارى خۆى بدات.