لە خولی پریمەرلیگ ئارسناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بەدەست هێنا.
ئایار 21, 2021لە درێژەی یارییەکانی خولی ئینگلتەرا و لە هەفتەی 37 دا، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی کریستال پالاس بوەوە.
یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات، نیکۆلاس پیپی دوو گۆڵی لە خولەکانی (35) و (95) وە مارتینێلی لە خولەکی (91) گۆڵەکانی ئارسناڵیان تۆمار کرد، کریستیان بینتیکی تاکە گۆڵەکەی کریستال پالاسی تۆمار کرد لە خولەکی (62)
بەم ئەنجامە ،ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ و لە نۆیەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، پالاسیش بە 44 خاڵ لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.
لە یارییەکانی تری خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.
یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک له بەرژەوەندی ئەستۆن ڤیلا بە کۆتا هات ،
ستیڤن بێروگوین گۆڵێکی بۆ تۆتنهام کرد لەخولەکی (8)،سێرجیۆ ریگیلۆن بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان لە خولەکی (20)و ئۆلی واتکینز لە خولەکی (39) دوو گۆڵیان بۆ ئەستۆن ڤێلا کرد
بەم ئەنجامانە، یانەی ئەستۆن ڤێلا بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی یانزە دێت و یانەی تۆتنهام بە 59 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیدایە
هەر لە درێژەی یاریەکاندا یانەی لیڤەرپول لە دەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی یانەی بورنلی بویەوە
یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی لیڤەرپول بە کۆتاهات،هەر یەکە لە فێریمینۆی بەرازیلی لە خولەکی (43) و فلیپسی ئینگەلتەری و ئەلێکسی ئیگلاندی لە خولەکی (88) تۆماریان کرد
بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپول بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە چوارەمی ریزبەندی دێت و یانەی بورنلیش بە 39 خاڵ لە پەی حەڤدە دێت