سێرجیۆ رامۆس بە نیازە بکشێتەوە لە بەشداریکردن لە جامی یۆرۆ.
ئایار 21, 2021بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە نیازە کۆبوونەوە لەگەڵ لویس ئینریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی ئەنجامبدات.
بەرنامەکە ئاشکرایکردووە، ڕامۆس ڕۆژی یەکشەممە چاوی بە ئینریکی دەکەوێت و گفتوگۆی لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی بەشداری یارییەکانی جامی یۆرۆ نەکات لەگەڵ هەڵبژاردەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕامۆس دەیەوێت بەشداری لە یارییەکانی ئۆلمپیادی تۆکیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بکات ،
بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدات کە لویس ئینریکی رازی بکات بە بەشداری نەکردنی لە جامی یۆرۆ.
ئێل چیرینگیتۆ دەڵێت، ڕامۆس دەیەویت جامی ئۆلمپیاد زیاد بکات بۆ ناو خەزێنەی نازناوەکانی،
چونکە لە پێشووتردا نازناوی جامی یۆرۆ و جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە.