بەرشەلۆنە نەشتەرگەریی تێر شتیگنی گۆڵچی ڕاگەیاند

بەرشەلۆنە نەشتەرگەریی تێر شتیگنی گۆڵچی ڕاگەیاند

ئایار 21, 2021 0 By wkadmin

یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژی پێنجشەممه ڕایگەیاند مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵچی ئه ڵمانی بەرواری نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ڕاستی دیاری کراوە.

تیمی کاتالان ئەوەشی وت، لە شاری مالمۆی سوید بە سەرپەرشتی دکتۆر هاکان ئەلفرێدسۆن و دکتۆرەکانی یانەی بەرشەلۆنە، چارەسەری ئەژنۆی راستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیان گەیاند: ئامادەنەبوونی تێر شتیگنی تەمەن 29 ساڵ پەیوەستە بە خێرایی چاکبوونەوەی.

ئەڵمانیا تویتەکەی بڵاوکردەوە و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، کە ئێستا جەخت لەسەر قۆناغی چاکبوونەوە دەکاتەوە.

تێر شتیگن بڕیاری داوە نەشتەرگەری ئەژنۆی ئەنجام بدات لەبری ئەوەی لە یۆرۆی 2020 دا لەگەڵ ئەڵمانیا بەشداری بکات.